ئەزمونەکانمان

کۆنترۆڵی جۆری

بۆ گەیشتن بە بەرزترین ئاستی کوالیتی لە بەرهەمەکانماندا بەشی کۆنترۆڵی کوالیتیمان لە کارگەکەمان بەڕێوەدەبەین.

کوالێتی

کۆنترۆڵی جۆری

لەپێناو بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی کوالیتی لە بەرهەمەکانماندا بەشی کوالیتیمان لە کارگەکەمان وەگەڕخست و بەکردنەوەی تاقیگەیەکی پێشکەوتوو بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین و پێشکەوتووترین ئامێرەکانی جیهان بە سەرپەرشتی کەسانی پسپۆڕ بە ئامانجی گەیشتن بە باشترین ئاستی کوالیتی.

لە تاقیگەکەماندا پشکنین بۆ کەرەستە خاوەکان دەکەین پێش بەکارهێنانیان ،وە پشکنینی بەرهەمەکانمان دەکەین پێش خستنە بازاڕیان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکانی ISOی نێودەوڵەتی ،DINی ئەڵمانی،BSی بەریتانی،ASTMی ئەمەریکی و…. هەروەها پێوانە ناوخۆییە عێراقیەکان.

لە تاقیگەکەماندا ئەم تاقیکردنەوانە ئەنجام دەدەین:

بەرگری پەستانی ناوکی

پشکنینی مەوداکان

پشکنینی بەرگری ڕاکێشان

پشکنینی ڕادەی درێژبوون

پشکنینی پیاکێشان-چارپی

پشکنینی گەڕانەوە بە گەرمی

پشکنینی پلەی گەرمی نەرم بوونەوە

پشکنینی چڕی

پشکنینی توانای بەرگری بەرامبەر مەوادی کیمیایی-دای کلۆرۆ میسان

پشکنینی توانی بەرگری بەرامبەر مەوادی کیمیایی-ئەسیتۆن

پشکنینی بەرگری لە گڕ گرتن

پشکنینی ڕێژەی تێپەڕبوون بە گەرمی

پشکنینی کاتی تێپەڕبوونی مەواد

پشکنینی ڕەقی بازنەیی

پشکنینی نوشتانەوەی بازنەیی

پشکنینی ڕێژەی کاربۆن

پشکنینی شێوازی بڵاوبونەوەی کاربۆن

پشکنینی ڕێژەی شێ

پشکنینی دەنکۆڵەی ڕەش

پشکنینی گەرمی پێوی بە ڕێگای سکانی جیاکاری

پشکنینی کاتی خایەندراوی ئۆکسان

پشکنینی چڕی قەبارەیی

تاقیکردنەوەی گەشەی لەسەرخۆی درز

  • Tests conducted in our laboratories :
  • Resistance Hydraulic Internal Pressure
  • Diemensional & Visual Tests
  • Test Dimensional Visual 
  • Tensile Strenght Tests
  • Elongation Test
  • Resistance to External Blows Test
  • Charpy Impact Test
  • Heat Reversion Test
  • Vicat Softening Point Test
  • Water Absorption Test
  • Density Test
  • Resistance to Dichloromethane test
  • Resistance to Acetone Test
  • Flammability Test
  • Melt Flow Rate Test
  • Flow Time Test
  • Ring Stiffness Test
  • Ring Flexibility Test
  • Carbon Black Content Test
  • Carbon Black Dispersion Test
  • Moisture Test
  • Dark Resin Test

HQSE

ڕێبازی جۆری

کۆمپانیای بامۆک بۆ دروستکردنی بۆری پلاستیکی و پێداویستیەکانی لە جۆری :HDPE,LDPE,UPVC,PPRC بامۆک بۆ دروستکردنی بۆری پلاستیکی هەمیشە ئامادەیە لەپێناو گەشتن بە بەرزترین ئاستی جۆری لە بەرهەمەکانیدا هەموو داواکاریەکانی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان پەیڕەو بکات هەر ئەمەش وای کردوە کە پێشەنگ بین. پسپۆڕی و کارامەیی لە بەرهەمهێنداندا ،نرخی گونجاو،ڕاستگۆیی لە کات و بەڵێنەکاندا،ئەمانە و چەندەها خزمەتگوزاری تری چاوەڕوان نەکراو لە پێشینەی کارەکانماندایە. ئامانجی ئێمە گەیشتن بە باشترین کوالیتی بووە ئەمەش بەدی نایەت ئەگەر سیستەمی جۆری بەڕێوەبردن بە بەرزترین ئاست پەیڕەو نەکەین بۆیە بەردەوام پاڵپشتی بەردەوام بوونی سیستەمی بەڕێوەبردنی جۆرین بە پێداچوونەوەی بەردەوام.